کۆرپەلەزانی لە قورئاندا

‏زانستی کۆرپەلەناسی لە قورئانی پیرۆزدا یەکێک لە گەورەترین ئیعجازەکانی قورئان هەبێت کە ئەویش بابەتی کۆرپەلە زانییە.
نوسینی #بەتین_جمال

‫#‏قۆناغەکانی_دروستبوونی_کۆرپەلە:

خوای گەورە لە قورئاندا قۆناغەکانی دروستبوونی کۆرپەلەی دابەشکردووە بەسەر “٦” قۆناغدا کە زۆر ڕوون و ئاسانن کە قۆناغەکان برتین لە:
١- النوتفة ٢- العلقة ٣- الموضغة ٤- العظام ٥- اللحم ٦- النشأ
لەبەر ئەو قۆناغبەندییە جوان و بەرزەی بۆی کراوە کە دکتۆر ”کیس مۆر“ زانایەکی گەورەی بواری توێکاری و کۆرپەلەناسی کەنەدی دەڵێت ٫٫
#ئەم_قۆناغبەندییە_ئاستی_بەرزترە_لەو_قۆناغبەندییەی_کە_لەزانستی_کۆرپەلەزانیدا_کراوە،،

چونکە زۆر دەقیقەو لەهەمان کاتدا زۆر ئاسانە ئەم قۆناغانەش بە پێی ئەم چەند ئایەتە پیرۆزەیە لە سوڕەتی [ المُؤۡمِنُونَ ]:

۱ـ
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن طِينٖ (١٢)
بێگومان ئێمه‌ مرۆڤی یه‌كه‌ممان له‌پاڵاوته‌و پوخته‌یه‌ك له‌قوڕ؛ به‌دی هێنا
=======
۲ـ
ثُمَّ جَعَلۡنَٰهُ نُطۡفَةٗ فِي قَرَارٖ مَّكِينٖ (١٣) [سورەتی المُؤۡمِنُونَ]
له‌پاشان نه‌وه‌كه‌یمان كرده‌ تنۆكه‌ ئاوێك (نوتفه‌) و له‌بنكه‌و قه‌رارگایه‌كی زۆر مه‌حكه‌مدا دامان مه‌زراندو له‌نگه‌رمان پێگرت، واته‌: خستمانه‌ جێگایه‌كی زۆر ئارام و زۆر قایمه‌وه‌ كه‌ منداڵدانه‌
=======
۳ـ
ثُمَّ خَلَقۡنَا ٱلنُّطۡفَةَ عَلَقَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡعَلَقَةَ مُضۡغَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡمُضۡغَةَ عِظَٰمٗا فَكَسَوۡنَا ٱلۡعِظَٰمَ لَحۡمٗا ثُمَّ أَنشَأۡنَٰهُ خَلۡقًا ءَاخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحۡسَنُ ٱلۡخَٰلِقِينَ (١٤)
(ثم خلقنا النطفة علقة) له‌پاشان (مه‌نی)یه‌كه‌مان كرده‌ خوێن پاره‌یه‌ك و خۆی به‌دیواری منداڵداندا هه‌ڵواسیی (فخلقنا العلقة مضغة) خوێن پاره‌كه‌شمان كرده‌ گۆشتپاره‌یه‌ك (فخلقنا المضغة عظاما) جا ئه‌و پارچه‌ گۆشته‌یشمان كرده‌ كرۆك و ئێسك، خانه‌كانی ئێسكمان تیا دروستكرد (فكسونا العظام لحما) ئینجا گۆشتمان كرد به‌به‌ر ئێسكه‌كاندا.
،،
#به‌ڵێ.. #چه‌ندین_ساڵه‌_قورئان_ئه‌م_راستییه‌ی_تۆمار_كردووه ‌كه‌: #خانه‌كانی_ئێسك_به‌ر_له‌خانه‌كانی_گۆشت_پێكدێن_ئه‌مه‌ش_تازه‌_زانیاریی_ده‌ركی_پێكردووه‌!
٫٫
(ثم أنشأناه خلقا آخر) پاشان كردمانه‌ شێوه‌ی دروستكراوێكی تر، واته‌: گیانمان كرد به‌به‌ردا.
٫٫
به‌ڵێ.. ئاده‌مزاد ئا به‌و شێوه‌ دروستكران قورئان باس ئه‌كات بۆمان.. هه‌روه‌ك گیانله‌به‌رانی تر، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ هه‌ندێ شتی تایبه‌تی به‌م به‌خشیوه‌و، له ‌ئاژه‌ڵ جیای كرده‌وه‌و، ئاژه‌ڵ هه‌ر له‌جێگه‌ی خۆیدا مایه‌وه‌.
،،

وه‌ك ئه‌فه‌رمووێ: (فتبارك الله أحسن الخالقين) زۆر گه‌وره‌و پڕ به‌ره‌كه‌ته‌ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ باشترینی دروستكه‌رانه‌و، هه‌ر ئه‌ویشه‌ ده‌س ڕه‌نگین، چونكه‌ غه‌یری ئه‌و ته‌نها وێنه‌و نیگار ئه‌كێشن، به‌ڵام ئه‌و خوا گه‌وره‌یه‌ به‌و تنۆكه‌ ئاوه‌ ئه‌و هه‌موو قۆناغانه‌ ئه‌بڕێ، پاشان ئه‌بێته‌ ئه‌و مرۆڤه‌و گیان ئه‌كات به‌به‌ریا!

‫#‏ڕوونکردنەوەی_قۆناغەکان:

قۆناغی یەکەم: النوتفة Gametogenesis

ئەم قۆناغە ماوەی تاک خانە بوونی کۆرپەلەیە هەتاوەکو یەکگرتن و چەقینی لە منداڵداندا کە خودی ئەم قۆناغەش بە سەر (٥) ئاستدا دابەش دەکرێت کە ئەوانیش:
ا- منی:
مەنی پیاو و ئافرەت بە گشتی (گەمیتەکان) ، واتە ئەوکاتەی کە نزیکەی ١٨٠-٤٠٠ ملیۆن سپێرم دەردەدرێت بۆ ناو لەشی مێینە.

(أَلَمۡ يَكُ نُطۡفَةٗ مِّن مَّنِيّٖ يُمۡنَىٰ) القیامة-٣٧ وەک خوای گەورە دەفەرموێت:
واتە: ئاخۆ ئه‌و نوتفه‌و ئاوێكی كه‌م نه‌بوو له‌ مه‌نی پیاو ده‌رێژرایه‌ ناو منداڵدانه‌وه‌؟ ئه‌ی بۆچی وازوو گۆڕا .
ب- سلالة:
ئەم قۆناغەی نوتفە ئەوکاتەیە کە تەنها بەشێکی زۆر زۆر کەم لە کۆی گشتی نوتفە دەمێنێتەوە تاوەکو بەکار بێت بۆ پێکهێنانی کۆرپەلە . کە پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: #وەچەکان_تەنها_لە_بەشێکی_مەنیەوە_دروست_دەبن (صحیح-موسلیم)
هەروەک لە قورئانا خوای گەورە ئەفەرمێت:-
[فَلۡيَنۡظُرِ الۡاِنۡسَانُ مِمَّ خُلِقَؕ‏ * خُلِقَ مِنۡ مَّآءٍ دَافِقٍۙ‏ يَّخۡرُجُ مِنۡۢ بَيۡنِ الصُّلۡبِ وَالتَّرَآٮِٕبِؕ‏]
واتا :-
ده‌ی با مرۆڤ سه‌رنج بدات که‌ له‌چی دروست کراوه‌ * دروست کراوه‌ له‌ ئاوێکی مڵقدار که‌ ده‌رده‌چێ له‌ نێوەندی پشتی پیاوان سکیه‌وە‌.
وە ئەمەش ئەوە ئەنوێنێ کە لە سپێرمەوە دێین نەک ئاوی دەرچووی ئافرەتان هەروەها
وەک خوای گەورەش دەفەرموێت: ( ثُمَّ جَعَلَ نَسۡلَهُۥ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن مَّآءٖ مَّهِين)السجدة-٨ٖ
واتە: له‌پاشا نه‌وه‌كه‌شی له‌ پاڵاوته‌یه‌ك (کەمینەیەک یاخود باشترین بەش)، له‌ ئاوێكی بێهێز دروستكرد، واته‌: له‌پاڵاوته‌ی ئاوی ژن و پیاو- وه‌كو له‌هێندێ سووره‌تی تردا تێپه‌ڕی- به‌دیهێنان. کە ئەمەش تەواو لەگەڵ زانستدا یەکدەگرێتەوە لەوەی هەم کە ڕێژەیەکی زۆر کەمی گەمیتەکان دەمێننەوەو لەوەشی کە باشترین بەشی دەمێنێتەوە چونکە سپێرمە لاواز و نوقسانەکان لە ڕێگەدا لەناودەچن.
ج- نتفة الامشاج:
بریتییە لە تێکەڵبوونی ئەو بڕە کەمەی کە باسکرا کە تەنها یەک خانەی نێرە(سپێرم) و یەک خانەی مێیەیە (هێلکە-ئێگ) بۆ پێکهێنانی هێلکەی پیتراو (زایگۆت) لە ڕێی (فێرتێلایزەیشنەوە).
کە لە ڕیوایەتێکی صەحیح ئیمام (ئەحمەد)دا دەگێڕدرێتەوە: ڕۆژێکیان جولەکەیەک پرسیار دەکات کە ئایا پیاو لە چی دروست دەبێت (بەواتای مەنی پیاو یان ئافرەت) ، پێغەمبەری خواش وەڵامی دەداتەوە کە مرۆڤ لە هەردوو ئاوی پیاو و ئافرەت بەیەکەوە دروست دەبێت…
٫٫
ڕوونتر ئەتوانین بڵێن کە کڕۆمۆسۆمی ئافرەتان X,X ـە بەڵام هی پیاوان Y,Xـە
جا هی ئافرەت ئێکس و ئێکس هەردووکی توخمی ئافرەتین ، هی پیاو Y سیفەتی پیاوەتی و زاڵ X ـیش هی ئافرەت بۆیە پیاو بە تێکەڵبوونی هەردووکی دروست ئەبێت هەمان هۆکار دروستبوونی گۆی مەمک لە پیاودا ئەوەیە تا کڕمۆسۆمی Y ئەکتیڤ ئەبێت کڕۆمۆسۆمی X ئەکتیڤ بووە بۆیە بە بو شێوە پێش ئەکتیڤ بوونی Y پیاوان گۆی مەمکیان بۆ دروست ئەبێ
،،

وەک خوای گەورە دەفەرموێت: (انا خلقنا الانسان من نطفة امشاج) الانسان-٢
واتە: بێگومان ئێمه‌ ئاده‌میمان دروستكرد له‌ دڵۆپێك ئاوی تێكه‌ڵاو له‌ هه‌ردوو ئاوی ژن و پیاو.
د- تقدیر:
ئەم قۆناغە بریتییە لە پڕۆگرامسازی گەشەی لەوەو دوای کۆرپەلە. کە بەدەڵنیاییەوە لەگەڵ دروستبوونی زایگۆتدا (هێلکەی پیتراو) ڕاستەوخۆ گەشەدەکات و دابەش دەبێت بۆ کۆمەڵێک خانە (بلاستۆسایت) کە ئەمانیش دەست بە تایبەتمەندبوون دەکەن(پڕۆگرام دەکرێن بۆ ئەوەی لە داهاتوو ببن بە خانەی تایبەت- دیفڕێنشیەیشن). کە ئەمە نەک دژیەکی نییە لەگەڵ زانستدا بەڵکو زۆر دەقیق و هاوتەریبە لەگەڵ زانستدا.
(ابن عباس) دەگێڕێتەوە کە یەکێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر فەرموویەتی کە “فقدرة” بەمانای پلانسازی بۆ دروستبوونی قاچ و دەست و چاو و ئەندامە جیاوازییەکانی لەشی کۆرپەلەیە.
وەک خوای گەورە دەفەرموێت: (مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُ) عبس-١٩ۥ
واتە: له‌دڵۆپه‌ ئاوێكی هه‌ڵقوڵاو دروستیكردووه‌، جا ئه‌ندازه‌ی گرتووه‌و به‌چه‌ند قۆناغێكا تێیپه‌ڕاندوو و رێكی خست.
ه- چەقین:implantation-2
کە لەم قۆناغەدا هێلکەی پیتراو لەپاش دابەشبوونی بۆ چەند خانەیەک ، لە منداڵدانی ئافرەتدا خۆی نوقم دەکات و دەچەقێت.

وەک خوای گەورە دەفەرموێت: ( نِسَآؤُكُمۡ حَرۡثٞ لَّكُمۡ فَأۡتُواْ حَرۡثَكُمۡ أَنَّىٰ شِئۡتُمۡ)البقرة-٢٢٣ۖ

واتە: ژنه‌كانتان له‌كاتی پاكییدا جێی كشتوكاڵتانن جێگه‌ی سه‌وز بوونی تۆوتانن. کە بە دڵنیاییەوە زۆر شوبهاندنێکی جوانە کە منداڵدانی ئافرەت بە خاک بەرواردبکەیت کە تۆوی دێدا بچێنیت، ئەمە نەک تەنها لەبەر ئەوە بەراوردێکی جوانە لەبەر ئەوەی بەهام شێوە کۆرپەلە لە سکی دایکیدا دەچێندرێت (دەچەقێت) بەڵکو بە لێکدانەوەی زانستیانە مانایەکی گەورەتر هەڵدەگرێت ئەویش لەبەر ئەوەی کە سپێرمی پییاو تەنها جینەکانی دەگوازرێتەوە بۆ هێلکەی ئافرەت واتە هەموو ئەندامۆچکەو پەردەی خانە و بەشەکانی خانە و خۆراک لەلایەن خانەی دایکەوە دابین دەکرێت .

سەرچاوەی زانستی لەسەر ئەم قۆناغە:
Week 1 Carnegie stage – 1 | 2 | 3 | 4

https://embryology.med.unsw.edu.au/embryology/index.php/Week_1

#ڕوونکردنەوەی_قۆناغەکان:

قۆناغی دووەم: العلقة282px-Stage12_bf2

ئەم قۆناغە لەو ماوەیەوە دەستپێدەکات کە هێلکەی پیتراو(بلاستۆسایت) لە منداڵداندا دەچەقێت هەتا ئەوکاتەی کە کۆرپەلە شیوەی زیندەوەرێک وەردەگرێت واتە دەبێت بە پارچە گۆشتێکی بچوک.

ووشەی العلقة بە ٣ مانا دێت کە ئەوانیش (کرمی زەروو- شتێکی چەقیو- خوێنی مەییو)

ئەمە لەکاتێکدا مەرج نییە مەبەستی هاتنی ووشەکە لە قورئاندا تەنها بۆ یەک واتایان بووبێت بەڵکو مەبەست هەر ٣ واتاکەیە کە ئەمەش گەورەیی و بەلاغەت و ئیعجازی قورئان دەردەخات کە هەموو سیفەتەکانی ئەو قۆناغەی لەیەک ووشەدا کۆکردۆتەوە.

لێرەدا زۆرجار دەبینی بێباوەڕان ڕەخنە لەم قۆناغە دەگرن و پێیان وانییە کە کۆرپەلە بە وەها قۆناغێکدا بڕوات بۆیە با ئێمە خۆمان سەیری زانیارییەکان بکەن لەسەر حەفتەی چوارەمی کۆرپەلە بزانین ئایا قسەی ئەوان ڕاستە یاخود قسەی خودا!!!

Week 4 – Carnegie stage – 11 | 12

https://embryology.med.unsw.edu.au/embryology/index.php/Carnegie_stage_11

https://embryology.med.unsw.edu.au/embryology/index.php/Carnegie_stage_12

#ڕوونکردنەوەی قۆناغەکان:

قۆناغی سێهەم: الموضغة677px-Stage13_sem1

ئەم قۆناغە ماوەی دوای دروستبوونی (سۆمایتەکانی پشت)ی کۆرپەلەوە دەستپێدەکات (هێشتا مێشک و نێرڤ چالاک نین یاخود دروست نەبوون) کە شێوەی وەک شێوەی گۆشتێکی جویراو وایە (وەک بنێشیت کە دانت پێدانابێت)ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت هەتاوەکو ٤٢ هەم ڕۆژی کۆرپەلە .

* هەر ٣ قۆناغی (النتفة و العلقة و الموضغة) تێکڕا ٤٢ ڕۆژیان پێدەچێت کە ئەمە پێچەوانەی ڕای هەندێک زاناو هەندێک کەسە کە پێیان وایە تێکڕا ١٢٠ ڕۆژیان پێدەچێت (هەرکەسێک ئارەزووی چونە ناوەڕۆکی بابەتەکە هەبوو ئامادەین بە حەدیسی صەحیحی بوخاری وەڵامی بدەینەوە کە تێکڕای ئەو ٣ قۆناغە ٤٢ ڕۆژە نەک ١٢٠) .

قۆناغی الموضغة یەکێکی ترە لە قۆناغەکان کە بێباوەڕان ڕەخنەی لێدەگرن کە پێیان وایە کە لە هیچ قۆناغێکدا کۆرپەلە وەها شێوەیەک وەرناگرێت بەڵام با ئێمە لایەنگیری نەکەین خۆمان بیبینین بزانین ئایا وایە !!!!

Week 5 – Carnegie stage – 13 | 14 | 15

https://embryology.med.unsw.edu.au/embryology/index.php/Carnegie_stage_13

#ڕوونکردنەوەی قۆناغەکان:

قۆناغی چوارەم: العظام

ئەم قۆناغە ئەو ماوەیە دەگرێتەوە کە تێیدا ئێسک دەست بە دروستبوون دەکات.

وەک لە (صەحیحی موسیلم) یشدا هاتووە کە : دوای تێپەڕبوونی ٤٢ شەو بەسەر نوتفەکەدا ئەوا خوای گەورە فریشتەیەک دەنێرێتە سەری کە دەست دەکات بە ڕێکخستنی شکڵ و گوێو و چاوو و پێست و دروستبوونی ماسولکەو ئێسکی کۆرپەلەکە.

وەک لەم حەدیسە صەحیحەدا دەبین کە پڕۆگرام دانان بۆ دروستبوونی ماسولکە و ئێسک لەیەک نزیکن وە قورئانیش دەفەرموێت کە لەدوای دروستبووی ئیشک گۆشت دەوری دەدات بەو واتایەی کە دروستبوونی هەردووکیان لەیەکەوە نزیکن بەڵام خانەکانی ئێسک(ئۆستیۆبلاست) پێش خانەکانی ماسولکە (مایۆبلاست) دروست دەبیت.

بۆ بەڵگەی زانستیش لەسەر ئەو حەدیسەی سەرەوە دەتوانن تەماشای ئەم سەرچاوە بکەن:

Week 7 – Head and limb development

https://embryology.med.unsw.edu.au/embryology/index.php?title=File:Stage19_bf2b.jpg&mobileaction=toggle_view_mobile

#ڕوونکردنەوەی قۆناغەکان:

قۆناغی پێنجەم: اللحم

ئەم قۆناغە لەدوای ماوەی دروستبوونی ئێسکەوە دێت کە تێیدا ماسولکەکان شوێن و ئەساسی خۆیان دەگرن ، کە بێگومان بۆ ئەوەی ماسولکە بتوانێت فرمانی خۆی جێبەجێ بکات دەبێت لەسەر ئەساسێک بەند بێت بەو واتایەی کە دەبێت پێش ئەوەی ماسولکەکان بە ئیسکەوە جێگیر ببن دەبێت ئێسک دروستبووبێت.

Although precursor cells (myoblasts, or primitive muscle cells) are present adjacent to developing bone (Figure 16), differentiation into skeletal muscle attachments occur after the ossification process

هەرچەندە خانە بنجێنەییەکان (مایۆبلاستەکان یاخود هەر خانەیەکی ماسولکەی سەرەتایی…) بوونیان هەیە لەکاتی دروستبوونی ئیسکدا، بەڵام تایبەتمەندبوونیان بۆ ماسولکە و بەسترانیان بە ئێسکەوە لەدوای ( ئۆسیفیکەیشن)ەوە دەبێت واتە لەدوای دروستبوونی ئێسکەوە دەبێت.

#ڕوونکردنەوەی_قۆناغەکان:

قۆناغی شەشەم: النشأ

کۆتا قۆناغی کۆرپەلەیە کە لەم قۆناغەدا کۆرپەلە شکڵی وەرگرتووە و ئەندامەکانی دروستبوون و لەم ماوەدا کۆرپەلە زیاتر قەبارەی زیاد دەکات و کامڵتر دەبێت زانستی سەردەم بەم قۆناغە دەڵێت قۆناغی (فیتەس) کە درێژترین قۆناغی کۆرپەلەیە. کە لەم قۆناغەو هەموو قۆناگەکانی پێشووشدا هەموو قۆناگەکان هاوشان و هاوتەریبن لەگەڵ زانستی سەردەم. تەحەددا دەکەین گەر کەسێک بتوانێت بە بەڵگەوە بیسەلمێنێت کە قۆناغێک لەو قۆناغانەی باسمان کردن هەڵەبن.

Fetal قۆناغی گەشەی کۆرپەلە

https://embryology.med.unsw.edu.au/embryology/index.php/Fetal_Development

………………………………………………………………

سەرچاوەی بەڵگەکان:

تازەترین توێژینەوەکانی زانکۆی ساوز وەیڵی ئوستوڕاڵی:

https://embryology.med.unsw.edu.au/embryology/index.php/Embryonic_Development

ئەمە لەکاتێکدا موسوڵمانان پشت بە سەرچاوەیەکی زۆر پشتپێبەستراوی تر دەبەستن کە ئەویش کتێبەکەی دکتۆر “کیس مۆرە” بە ناوی

The Developing Human: Clinically Oriented Embryologyssds

کە بە بەناوبانگترین کتێب دادەنرێت لە بواری کۆرپەلەناسی کە لەلایەن بەناوبانگترین توێکارەوە نوسراوە “د.کیس مۆر”
https://elsevier.ca/product.jsp?isbn=9780323313384

ئەهلی عەقڵ

Comments

Popular posts from this blog

واتای وشەی زنیم

یەکی لە بەنرخترین کتێەبەکان داستانی ئیمان ــ من اغلی کتب کتاب قصة الإيمان